گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی ماکرۆن

یەکەم لێدوانی ئیمانوێل ماکرۆن دوای توشبوونی بە کۆرۆنا

2020.12.18 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی ئیمانوێل ماکرۆن دوای توشبوونی بە کۆرۆنا

ناس کورد-

دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرۆکی فەرەنسا، تویتێکی بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاند، فەرەنسا لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتیش لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پاڵپشتیی گەشەی ئابوریی وڵات دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماکرۆن لە تویتێکدا کە "ناس کورد" (هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، " فەرەنسا لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتیش لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پابەند دەبێت لەپاڵپشتیکردنی گەشەی ئابوریی وڵات بەڕیژەی 0.55 % دا".

 

ئەو لە کاتێکدایە کەدوێنێ پێنجشەممە ئۆفیسی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا ئاشکرای کرد، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تووشی کۆرۆنا بووە و یەکە بەیەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی لێ دەردەکەون.

 

 ڕاشیگەیاند، "ماکرۆن بۆ ماوەی حەوت رۆژ خۆی کەرەنتین دەکات، بەڵام لە ئەرکی بەڕێوەبردنی وڵات دانابڕێت، بە ئۆنلاین کارەکانی رادەپەڕێنێت" .