گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت دابەزییەوە

نرخی نەوت دابەزییەوە

2020.12.18 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت دابەزییەوە

ناس کورد-

لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گەیشتنی بە نزیکی 52 دۆلار، بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەمێک لە نرخەکەی دابەزییەوە بەڕێژەی %0.21 دابەزییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی 18ی کانوونی یەکەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بەرامبەر 51 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس، 48 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو 50 دۆلار، هاوکاتە لەگەڵ داڕمانی نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکانی دیکە و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە هەمانکاتدا.