گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار شۆک دروست دەکات

لیژنەى دارایى: بەمنزیکانە نرخى دۆلار عێڕاقییەکان شۆک دەکات

2020.12.17 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى: بەمنزیکانە نرخى دۆلار عێڕاقییەکان شۆک دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێڕاق ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە عێڕاقیەکان تووشى شۆک دەبن و بانکى ناوەندى نرخى 100 دۆلار دەکات بە 145 هەزار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولهادى سەعداوى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 17ى کانونى یەکەمى 2020) وتى، بەمنزیکانە عێراقیەکان تووشى شۆکێکى گەورە دەبن و دەبینن کە نرخى دۆلار زۆر بەرزدەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  یەکشەممەى داهاتوو بانکى ناوەندى نرخى یەک دۆلار دەگەیەنێتە 1450 دینار "100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار دینار".



سەعداوى ڕونیشیکردووەتەوە، ڕەشنوسى پرۆژە یاساى بودجە کە لە وەزارەتى داراییەوە دزەى کردوە هانى بازرگانەکان دەدات کۆنترۆڵى نرخى دراو بکەن، زۆربەى ئەو پارەیەى لە زیادکردنى فرۆشتنى دراودا دەخرێتە بازاڕەوە  بە پسوڵە ساختەوە دەردەچێت گوایە کاڵاى پێ دەکڕدرێت، بەڵام دزەى پێدەکرێتە دەرەوە.