گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە زانیاری نوێ

سێ زانیاری نوێ لەبەغداوە دەربارەی موچەی هەرێم و نەوت و دۆلار

2020.12.17 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
سێ زانیاری نوێ لەبەغداوە دەربارەی موچەی هەرێم و نەوت و دۆلار

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، قسەیەکی نوێ وەک چارەسەرکردنی مەلەفی نەوتی هەرێم هاتووەتە ئاراوە و دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو بانکی مەرکەزی عێراقی بە نرخێکی نوێی دینار بەرامبەر دۆلار مامەڵە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو بانکی مەرکەزی عێراقی بە نرخێکی نوێی دینار بەرامبەر دۆلار مامەڵە دەکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم قسەیەکی نوێ وەک چارە هاتووەتە ئاراوە کە بریتیە لە وەرگرتن و ئیدارەدانی کۆی مەلەفەکە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بەرامبەر شایستە داراییەکانی هەرێم."

 

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، شاندەکەی هەرێم چاوەرێن کازمی لە تورکیا بێتەوە و شتێک بۆ هەرێم پێش سەری ساڵ سەرف بکات.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بە دیدی ئێمە مەلەفی نەوتی هەرێم بەهۆی گەندەڵیی و نەزانییەوە نەک تەنها بۆ ئێستا تەنانەت بۆ نەوەکانی داهاتووی هەرێمیش بۆتە بەڵا و بارگرانی، ئەگەر عێراق بچێتە ژێر باری هەمو ئیلتیزامەکانیی ئەو مەلەفەوە بە قەرز و پارەی کۆمپانیاکانیشەوە و لەبەرامبەر وەرگرتنەوەیدا کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم دەستەبەربکات، پێویستە وەک دەرفەت سەیری بکرێ و دژی نەوەستنەوە".

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى لیژنەى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى تاوتوێی روبەربوونەوەى لێکەوتە نەرێنییەکانى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلاریان کردووە لەسەر هاوڵاتییان بەتایبەت هەژار و کەمدەرامەت.  

  

لە راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لەو رێوشوێنانە کراوە کە بانکى ناوەندى دەیگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە قۆستنەوەى بارودۆخەکە.  

  

لاى خۆیەوە، پارێزگارى بانکى ناوەندى رونکردنەوەیداوە لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و جەختیکردووەتەوە چەند رێوشوێنێک دەگرنەبەر بۆ ساڵى 2021 وەک تەرخانکردنى سێ ترلیۆن دینار بۆ هەژاران، دوو هێندەکردنى خستنەڕووى دۆلار لە بازاڕ، لەگەڵ زیادکردنى رێژەى سود لەسەر دانانى دینار لە بانکەکان.  

  

لەلایەکى ترەوە لیژنەى دارایی داوایانکردووە حکومەت رەچاوى دۆخى هاوڵاتیان بکات، بەرەنگارى هەڵاوسان ببێتەوە و پارێزگارى لە بەشە خۆراک بکات.  

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کۆبووەوە.