ناس کورد-
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات لەبارەی فرۆشی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەنە ڕێککەوتن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لەمیانی وتارێكیدا لە كۆنگرەی نەوت و گاز (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار خهملێنراوه و لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە عێراق سێ جۆر نەوتی خاو دەفرۆشێت."
ئاماژەی بەوەشكرد، " رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس هۆکارە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و پابەند دەبین بە ڕێککەوتنەکە و سەرەتای ساڵی داهاتووش نرخی نەوت بۆ سەرووی 50 دۆلار بەرزدەبێتەوە، بۆ ئەم مانگە ناوەندی ئاستی هەناردەکردن دوو ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەبێت."
لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداش، وەزیری نەوتی عێراق، باسی لەوەکرد، " تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەڵام پێشبینی دەکەم لەبارەی فرۆشی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەینە ڕێککەوتن."