گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان: کڕینی ئێس400 کۆتایی هاتووە و خەریکی دروستکردنی ئێس 500ین

2019.05.19 - 10:31
ئەردۆغان: کڕینی ئێس400 کۆتایی هاتووە و خەریکی دروستکردنی ئێس 500ین
ناس کورد- ئەردۆغان ڕایگەیاند، پرسی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس400 کۆتایی هاتووە و هەنگاو بۆ دروستکردنی موشەکی ئێس500 دەنێن بە هاوبەشی لەگەڵ ڕوسیا. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، ڕوسیا سیستمی موشەکی ئێس400 پێ فرۆشتوون و ئەو پرسە کۆتایی هاتووە و لەوبارەیەوە هیچ هەنگاوێک بۆ دواوا نانێن. سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا  هەنگاوی دیکە دەنێت و لەگەڵ ڕوسیا بەشداری لە دروستکردنی سیستمی مووشەکی ئێس500  دەکات. سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا لەبارەی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس400، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو سیستمە هیچ کێشەیەک بۆ فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف35 دروست ناکات و زوو بێت یان درەنگ ئەو جۆرە فڕۆکەیەش وەردەگرن. هاوکات لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەنبوڵەوە وتی، لە ئێستادا لە ئەنستەنبوڵ لە کۆی 30 شارەوانی، 25یان ھی پارتەکەی ئەوە، لەلایەکی دیکەش زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی لە ئەندامانی ئەوان پێکدێت. بۆیە ئەو  ھاریکارییە خزمەتکردن بە ئیستانبوڵ خێراتر و زیاتر دەکات.