گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم و ئیشەڵڵا بە شكستەوە ناگەرێینەوە

2020.12.17 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: گەشبینم و ئیشەڵڵا بە شكستەوە ناگەرێینەوە

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى شاندی دانوستانکارى هەرێم لە بەغدا، ڕایگەیاند، حەزی دەکرد رێككەوتنێك هەبوایە ئەمشەو رایانگەیاندایە بەڵام نەگەیشتوین بەوە، دەشڵێت، گەشبینە و ئیشەڵڵا بە شكستەوە ناگەرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی  الدجلة"ى عێراقى (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020)، ڕایگەیاند، " حەزم دەكرد ڕێككەوتنێك لەنێوان هەرێم و بەغدا هەبوایە ئەمشەو ڕامانگەیاندایە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوین بەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینم و ئیشەڵڵا بە شكستەوە ناگەرێینەوە."

 

وتیشی، " بڕیارە شاندێکی سیاسی لە سەرۆکایەتیی حزبە کوردییەکان بێنە بەغدا بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر کێشەکان."

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێم بەشێکى زۆر کەم بودجەى لە عێراق وەرگرتووە کە 320 ملیار دینار بووە و ئەوەش کێشەى ناوچەکانى ترى عێڕاقى پێ چارەسەر ناکرێت، کێشە لە سیستمى سیاسیدا هەیە و هەموومان بەشێکین لە کێشەکە."

 

باسی لەوەشكرد، "گەشبینم ئەگەر دووربکەوینەوە لە موزایەدە سیاسییەکان دەتوانین هەموو عێراق بگەڕێنینەوە بۆ خۆشگوزەرانی من لە ساڵی نوێ-دا سەردانی چەند پاڕێگایەکی عێراق دەکەم."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: قوباد تاڵەبانى: بودجەی هەرێم لە 2014-وە بۆ کوێ چووە؟

 

جەختیشیکردەوە، "هەرێمی کوردستان بەشێکی کارا و کاریگەری عێراقە، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت عێراق گەشە بکات و حکومەتێکی کاریگەری هەبێت، وەک هەرێمیش باشترین پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ بەغدا. "

 

زیاتر بخوێنەرەوە: کچە پێشکەشکارەکە سەرسامی خۆی بە کەسایەتیی قوباد تاڵەبانی دەربڕی

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "لەسەرەتاى دروستکردنى ئەم کابینەیە، نەچوینە تورکیا و ئێران، هاتینە بەغدا و بەغدا قوڵایى ستراتیژیمانە."