گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کچە پێشکەشکاریکى عێڕاقى سەرسوڕمانى خۆى بە کەسایەتیی قوباد تاڵەبانى ئاشکرا دەکات

2020.12.17 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
کچە پێشکەشکاریکى عێڕاقى سەرسوڕمانى خۆى بە کەسایەتیی قوباد تاڵەبانى ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

کچە پێشکەشکارێکى کەناڵێکى عێراقى سەرسوڕمانى خۆى بۆ قسەکانى قوباد تاڵەبانى دەردەبڕێت کە وەک کەسێکى عێراقى خەمخۆر بۆ هەموو عێراقیەکان قسە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "الدجلة"ى عێراقى (پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020)، قوباد تاڵەبانى وەک کەسێکى کوردى - عیڕاقى قسەى کرد و ئاماژەى بەوەدا کە شانازى بەوەوە دەکات کە کوردە، بەڵام دەیەوێت عێراق وڵاتێکی گەشەسەندوو بێت." 

 

جەختیلەوەشکردەوە، "دەیەوێت عێراق لەسەر ئاستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى بەهێز بێت، چونکە بە بەهێزبوونى عێراق هەرێمى کوردستانیش بەهێز دەبێت."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: قوباد تاڵەبانى: بودجەی هەرێم لە 2014-وە بۆ کوێ چووە؟

 

 

لەبەرامبەردا "سەحەر عەباس" کچە پێشکەشکارى کەناڵەکە سەرسوڕمانى خۆى بۆ قسەکانى قوباد تاڵەبانى ئاشکراکرد کە وەک کەسێکى خەمخۆر بۆ هەموو عێراقییەکان قسە دەکات و وایزانیوە کە لە بەرنامەکەدا لەگەڵ کوردێکى نەتەوەیى کە تەنها بەرگرى لە هەرێمى کوردستان بکات قسە دەکات.