گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێکی نوێ لە قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانى: بودجەی هەرێم لە 2014-وە بۆ کوێ چووە؟

2020.12.17 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: بودجەی هەرێم لە 2014-وە بۆ کوێ چووە؟

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى شاندی دانوستانکارى هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەوەى نەهامەتى پارێزگاکانى ترى عێڕاق دەخرێتە ئەستۆى هەرێمى کوردستان کارەساتە و لەساڵى 2014ەوە پشکى هەرێم بە تەواوەتى بڕدراوە، دەشپرسێت، لە 2014وە لەوکاتانەی بودجەی هەرێم بڕدراوە، پارەکەی بۆ کوێ چووە؟.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "دجلة" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردوە (17ى کانونى یەکەمى 2020) وتى، "لێکتێگەیشتنی 2019 باشترین لێکتێگەیشتنی هەرێم و بەغدا بووە، لە ساڵى 2014ەوە بودجەى هەرێمى کوردستان بە تەواوەتى بڕدراوە و ئەو بودجەیەى هەرێم کە نەنێردراوە بۆ کوێ چووە؟/"

 

باسى لەوەشکرد، "فشارێکى سیاسى هەیە بۆ ئەوەى گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان ڕابگیردرێت تا بەشەکانى ترى عێراق پێشبکەون و بگەنە ئەو ئاستە، نامانەوێت لە پارێزگاکانى ترى عێراق ببەین و بیدەین بە هەرێمى کوردستان."

 

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە پارەى پارێزگاکانى ترمان نەبردووە، لە نەهامەتیەکانى خەڵکى ناسریە و بەسرە تێدەگەین و ئەوەى نەهامەتیەکانى ناوچەکانى تر دەخرێتە ئەستۆى هەرێمى کوردستان کارەساتە."

 

قوباد تاڵەبانى جەختیلەوەشکردەوە، "کەموکورتى لە هەموو عێراق هەیە و لە تەواوەتى سیستمى سیاسى هەیە بە هەرێمى کوردستانیشەوە، کێشەى گەورەى دارایى لە عێڕاق هەیە و ئەوەش ئێمە دڵخۆش ناکات و ئێمە بەشێکین لە عێڕاق و دەمانەوێت لە زاخۆوە تا بەسڕە گەشە بکات و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى جێى خۆى هەبێت و وەک خەڵکى ئەم وڵاتە حەز ناکەم لاواز ببێت و عێراقێکى بەهێزمان دەوێت کە ئابورییەک و پەیوەندیەکى بەهێزى هەبێت لەناوخۆ و دەرەوە."