گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەستنەوەی موچەی هەرێم بە بەغداوە

لە بەغداوە پێشوازی لە بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە عێراقەوە دەکرێت

2020.12.17 - 20:52
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغداوە پێشوازی لە بەستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە عێراقەوە دەکرێت

ناس کورد- 

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی مامۆستایانى ناڕازى، ڕایگەیاند، حکومەتى فیدڕاڵی هیچ داتایەکى فەرمانبەرانى هەرێمى لانییە و پێشوازیش لە بەستنەوەی موچەکانیان دەکەن بە بەغداوە، داواش دەکات دەستگیرکراوانى خۆپیشاندانەکانى هەرێم ئازاد بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى حەسەن کەعبى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دواى کۆبوونەوەى ناوبراو لەگەڵ شاندی مامۆستایانى ناڕازى (پێنجشەممە 17ى کانونى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کەعبى لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەى بەوەداوە کە حکومەتى فیدراڵى داتایەکى ڕوونى سەبارەت بە قەبارەى هەناردەى نەوتى هەرێم و داهاتە نانەوتیەکانى هەرێم لا نییە.

 

باسى لەوەشکردوە، تەنانەت ژمارەیەکى ڕوونى فەرمانبەرانى هەرێم و گرێبەستەکانى لەگەڵ کۆمپانیاکاندا لا نییە، پێشوازى لە داواکارى ژمارەیەک ئەندامى پەرلەمانیش دەکات بۆ بەستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە بەغداوە و بە بایۆمەتریکردنى موچە.

 

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێڕاق جەختیلەوەشکردوەتەوە، چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم بە شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنى داتا و ژمارەکان دەبێت بەتایبەتى داهاتى نەوت و دەروازە سنوریەکان و چەندین مەفەلتى تر.

 

حەسەن کەعبى نیگەرانی خۆشى بۆ گیان لەدەستدان و برینداربوونى ژمارەیەک خۆپیشاندەر پیشانداوە و بەپێویستى زانیوە، زمانى ئارامى و دوور لە توندوتیژى و سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران کە داواى مافە ڕەواکانى خۆیان دەکەن بەکاربهێنرێت، داواشى کردووە دەستگیرکراوەکانى خۆپیاشندانەکان ئازاد بکرێن.