گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە لاهور شێخ جەنگییەوە

لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق کۆبووەوە

2020.12.17 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق کۆبووەوە

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگی، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق کۆبوونەوە و هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و پارێزگای سلێمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020، لە شاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازی کرد لە مەنهەل عەزیز خەباز، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، گفتوگۆکرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەت لە ڕووی پیشەسازی و بازرگانییەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهور شێخ جەنگی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی زیاتری نێوان وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و پارێزگای سلێمانی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی هەردوولا و هەنگاونان بەرەو هاندان و بەشداریپێکردنی زیاتری کەرتی تایبەت لەو بوارەدا.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوکات لاهور شێخ جەنگی سوپاسی وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراقی کرد بۆ سەردانە مەیدانییەکانی و بەسەرکردنەوەی کەرتی پیشەسازیی لە سلێمانی، داواشی کرد لە داهاتوودا وەزارەتەکەیان پلان و بەرنامەی گونجاوی هەبێت بۆ وەگەڕخستن و پێشخستنی زیاتری کەرتی پیشەسازی لە سلێمانی و سەرجەم پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق سوپاسی لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی لەو هەوڵ و هەنگاوانەی کە دەخرێنە گەڕ بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و جەختیکردەوە لەسەر هەنگاوەکانی وەزارەتەکەیان بۆ گرنگیدانی زیاتر لەو بوارەدا.