گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دانیشتووانى 70 وڵات تا 2022 ناتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا بەدەستبهێنن

2020.12.17 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتووانى 70 وڵات تا 2022 ناتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا بەدەستبهێنن

ناس کورد- 

بەپێى ڕاپۆرتێک، تا ساڵى 2022 دانیشتووانى 70 دەوڵەتى جیهان ناتوانن ڤاکسینى کۆرۆنا بەدەستبهێنن، ئەوەش بەهۆى قۆرخکردنى لەلایەن دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانى جیهانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆلێژى جۆنز هۆپکینس بلومبێرگ بۆ تەندروستیی گشتى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانى جیهان کە دانیشتووانەکانیان 14%ى دانیشتوانى جیهانن زیاتر لە نیوەى ڤاکسینەکانى کۆرۆنایان قۆرخکردوە بۆ ساڵى داهاتوو و پێشوەخت داوایان کردووە کە لەلایەن 13 کۆمپانیاوە بەرهەمدەهێنرێن.

 

ڕونیشکراوەتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە بەرهەمى زیاتریشیان هەبێت و بڕى بەرهەمیان بەرزکردەوە، ئەوا بەشێکى زۆرى دانیشتووانى جیهان ناتوانن تا 2022 ڤاکسین بەدەستبهێنن.

 

بەپێى هەمان لێکۆڵینەوە، تائێستا 7 ملیار و 480 ملیۆن ڤاکسین لە جیهاندا قۆرغکراون کە بەشى 3 ملیار و 760 ملیۆن کەس دەکات، چونکە هەر کەسێک دەبێت دوو ڤاکسینی بۆ بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى بەرگرى دروستبکات، بڕیاریش وایە تا کۆتایى ساڵى 2021 بڕى 5 ملیار و 960 ملیۆن ڤاکسین بەرهەمبهێنرێت.

 

لاى خۆشیەوە هاوپەیمانیی ڤاکسینى گەلان کە دامەزراوەیەکە لەلایەن ڕێکخراوى ئۆکسفام و ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتیەوە دامەزراوە ئەوەى ئاشکراکردووە، 70 دەوڵەتى هەژار ناتوانن ڤاکسین بۆ  90%ى دانیشتووانەکەیان دابین بکەن لەساڵى داهاتوودا.

 

فیلیپ کلارک، مامۆستاى ئابوریى تەندروستى لە زانکۆى ئۆکسفۆرد دەڵێت، وڵاتە دەوڵەمەندەکانى وەک ئەمریکا و بەریتانیا لە ڕێزەکانى پێشەوەى بەدەستهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنان، شکستەکە ڕوونە لێرەدا ئەویش بریتییە لە نەبونوى دامەزراوەى نێودەوڵەتى پارەدار و بەهێز کە بتوانێت تێچووى ڤاکسین لەسەر ئاستێکى جیهانى دابین بکات.