گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 20 ملیار دۆلار

لێدوانى ئەردۆغان لەبارەى پەکەکە و وەزیرێکى تورکمان لەبەغدا

2020.12.17 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى ئەردۆغان لەبارەى پەکەکە و وەزیرێکى تورکمان لەبەغدا

ناس کورد-

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، دانانى وەزیرێکى تورکمان لەکابینەکەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق دڵخۆشى کردوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق وتى "کازمى لەکاتێکى سەختدا ئەرکى سەرۆکایەتى حکومەتى گرتە دەست، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنى".

 

وتیشى "دەمانەوێت ئاستى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەینەوە".

 

ئەردۆغان جەختیکردەوە، کورد و عەرەب و تورکیمان لە عێراق براى ئەوانن و پێویستە هەردوو وڵات هەماهەنگ بن بۆ روبەڕووبونەوەى پەکەکە.

 

باسى لەوەشکرد، کێشەیان لەگەڵ عێراق نییە لەبارەى ئاوەوە.

 

ئەردۆغان ئەوەشى خستەڕوو کە وڵاتەکەى جەخت لە یەکپارچەیی خاکى عێراق دەکاتەوە و پەیوەندییەکانیان لە بوارى وزە پەرەپێدەدەن.