ناس کورد-
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکى ڕوسیا سەبارەت بە وێنە کاریکاتێرییانەى لەسەر پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) لە فڕرەنسا بڵاوکرانەوە رایگەیاند، کاتێک ئازادى کەسانى تر دەستپێدەکات ئازادى تاک کۆتایى دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤلادیمێر پۆتین (پێنجشەممە 17ى کانونى یەکەمى 2020) لە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى فراوانى ساڵانەى خۆیدا وتى "کاتێک بێڕێزى بە هەستى باوەڕداران دەکەیت پێویستە بیر لە کاردانەوەشیان بکەیتەوە، بەڵام نابێت ئەو کاردانەوانە توندوتیژ بن، لە ئایینەکاندا ئاماژە بە توندوتیژى نەدراوە".
سەرۆکى ڕوسیا جەختیلەوەشکردوەتەوە، پێویستە کاردانەوەکان سەبارەت بە پێشێلکردنى مافى باوەڕداران نەبێتە هۆى ئەوەى خەڵک ببنە قوربانى.
لەدوو مانگى رابردوودا سەربڕینى مامۆستایەکى فەڕەنسى و بڵاوبوونەوەى وێنە کاریکاتێرییەکانى پێغەمبەر (د.خ) قەیرانێکى قوڵى لەنێوان جیهانى ئیسلامى و رۆژئاوا بەتایبەت فەڕەنسا دروستکرد و کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.