گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاکتاو لەناو حەشدی شەعبی

ڕاپۆرتێكی لەندەنی: پاكتاو لەناو حەشدی شەعبی دەستیپێكرد

2020.12.17 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێكی لەندەنی: پاكتاو لەناو حەشدی شەعبی دەستیپێكرد

 

ناس کورد- 

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، داخستنی شەش بارەگای سریەكانی خۆراسانی سەر بە حەشدی شەعبی لەبەغدا و دەستگیركردنی دوو لە دیارترین سەركردەكانی بەشێكە لە پاكتاوی ناوخۆیی ئەو دەستەیە بۆ ئەو گروپانەی ناوبانگیان خراپە و لەوەرگرتنی سەرانە و كوشتن و ڕفاندن تێوەگلاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی رۆژنامەكە ئەمڕۆ (17 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، داخستنی شەش بارەگای خوراسانی و گرتنی سەركردەكانی بەشێكە لە پاكتاو، بەتایبەت پاش ئەوەی ئەو گروپە یاخی بوون لەدەستەی حەشد و تێوەگلاون لە وەرگرتنی سەرانە و كوشتن و بەكارهێنانی چەك بۆ ترساندنی هاووڵاتیان. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمینداری سریەكانی خوراسانی و فەرماندەی پێشوو حامید جەزائیری لە كێبەڕكێدا بوون لەگەڵ سەركردەكانی تری گروپە میلیشیاكان بۆ كۆكردنەوەی سەرانە و ترساندنی یانەكانی شەوانە و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان "مەشروب" تا پارەی زیاتریان پێ بدەن. 

 

لاى خۆیەوە دەستەى حەشدى شەعبى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى حەشد لە ناوچەکانى کەڕادە و جادریە لەناوەڕاستى شارى بەغدا شەش بارەگاى ئیدارى و سەربازیان داخستووە کە پێچەوانەى ڕێوشوێن و ڕێنماییەکان بوون، هەروەها ژمارەیەک سەرپێچیکار لە یاسا و ڕێساکانى حەشد دەستگیر کراون.