گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

2020.12.17 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق لە قوباد تاڵەبانی و بەشیر حەداد کۆبووەوە و جەختیکردەوە لە گرنگی چارەسەری بنەڕەتی و گشتگیر بۆ کێشەکانی خەڵک و کۆتایی ھێنان بە قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2020، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکرا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق،  لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە جەختیکرایەوە لەگەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی مووچەخۆران و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک سەرجەم ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی و گشتگیر بۆ کێشەکانی خەڵک و کۆتایی ھێنان بە قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان بەپێی دەستوور بۆ ھەموو پێکھاتە و ناوچەکان دوور لە ملمڵانێی سیاسی و کێشمەکێش.