گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى چاودێری بازرگانی سلێمانی لەبارەى گرانبوونى کاڵا و خۆراک

2020.12.17 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى چاودێری بازرگانی سلێمانی لەبارەى گرانبوونى کاڵا و خۆراک

ناس کورد-

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی نرخی شتومەک و کاڵا لەناو بازاڕەکاندا و دەڵێت "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تا ئێستا کاریگەری لەسەر گرانبوونی شتومەک نەبووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لەدوای ئەوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گرانبوونی نرخی شتومەک نەکردووە و ئەو کاڵاو پێداویستییانەی لەبازاڕەکاندان پێش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بازرگانان کڕیویانە و بەهەمان نرخی پێشوو دەفرۆشرێتەوە.

 

وتیشی "رۆژانە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی چاودێری نرخەکان دەکەین هیچ زیادکردنێک لە نرخەکان نییە، بەڵام پێمان وایە ئەگەر نرخی دۆلار بەو جۆرەى ئێستا بمێنێتەوە و زیاتر بەرز ببێتەوە بەراورد بە دیناری عێراقی لە دوو هەفتەی داهاتوو نرخی کاڵاکانیش زیاتر دەبێت چونکە بازرگانەکان بە دۆلار مامەڵە دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان".