گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە لیژنەى داراییەوە لەبارەى بڕینى دەرماڵەکان

2020.12.17 - 15:29
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە لیژنەى داراییەوە لەبارەى بڕینى دەرماڵەکان

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق دڵنیایى ئەوە دەدات کە ئەو کۆپیەى پڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوو بڵاوکراوەتەوە فەرمیى نیە و ئەوانیش هەوڵەکانیان بەئاڕاستەى زیان نەگەیاندن بەدەرماڵەى فەرمانبەراندا درێژە پێدەدەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (17ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، کۆپیەکى بودجەى ساڵى 2021 دزەى پێکراوە ئەوە متمانە پێکراو و فەرمیى نیە و چونکە هێشتا پڕۆژەکە لەئەنجومەنى وەزیرانە و دەنگى لەسەر نەدراوە و وەکو پەرلەمانیش هیچ کۆپیەکى فەرمیان بەدەستنەگەیشتووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەکو لیژنەى دارایى سەبارەت بەدزەکردنى ئەو کۆپیە لەپڕۆژەکە کۆدەبنەوە و بەتوندیش دژى ئەوە بوون کە دەستکارى دەرماڵەى فەرمانبەران بکرێت و لەهەر بارێکدا هەر بەو ئاڕاستەیە بەردەوام دەبن.

 

عەبدوڵا دەشڵێت، دەبێت دەستکارى نرخى دیناریش بکرێت بەرامبەر بەدۆلار بەمیکانیزمێک کە جێگیرى دروست بکات نەک پشێوى.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى لەپەرلەمان عێراق جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەو دزەکردنانە بەشێکە لە شکستەکانیی حکومەتی عیراق و ئەوان بەرپرسیارن لێی و بەرپرسیاریشن لە ئاڵۆزکردن و شیواندنی بازاڕ و نرخی دراو و ئابوری عیراق.

 

رونکردنەوەکانى ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ڕەشنوسى پڕۆژە یاسایەکى ساڵى 2021 بڵاوکرایەوە و مشتومڕیکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.