ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارانی گروپی پانزە کۆبووەوە و جەختیکردەوە لەسەر چارەسەرى بنەڕەتى کێشەى موچەى فەرمانبەران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکایەتى کۆمار کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئێوارەی چوارشەممە ٢٠٢٠/١٢/١٦ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە پەرلەمانتارانی گروپی پانزە، و بە وردی تیشکخرایەسەر بارودۆخی سیاسی و دارایی عێراق و کێشە کەڵەکەبووەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو دیدارەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی چارەسەری بنەڕەتیانەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی یەکخستنی هەموو ھەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە نالەبارە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، پەرلەمانتاران پێداگری خۆیان بۆ چارەسەری بنەڕەتی و دەستووری بۆ کێشەی بودجە و مووچەی فەرانبەران دووپاتکردەوە، لەپێناو جیاکردنەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان.