گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کارپێکردنی کامێرا جێگیرەکان 

2020.12.17 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کارپێکردنی کامێرا جێگیرەکان 

ناس کورد-کاروان مەحمود 

بەڕێوەبەری بەشی کامێراکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا بەهۆی کێشەی تەکنیکی و یاسایی کامێرا جێگیرەکان نەکەوتوونەتە کارو هەر کات کاری پێکرا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنین.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاکام عەلی عومەر، بەڕێوەبەری بەشی کامێراکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (17ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، لە ئیستادا کامێرا جێگیرەکانی هاتوچۆ نەکەوتوونەتە کارو کێشەی تەکنیکی و یاسایمان هەیە بۆ کارپێکردنی کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی.

 

وتیشی "هەر کات ئەو کێشانە چارەسەر کرا ئەوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کارپێکردنی کامێرا جێگیرەکان رادەگەیەنین". 

 

سەبارەت بەوەی لە رۆژانی رابردوو چەند کامێرایەکی جێگیر کرابونەوەو کاریان تێدا دەکرا، بەڕێوەبەری بەشی کامێراکانی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتی "ئەو هەڵمەتە بۆ پاککردنەوەی کامێراکان بووە و هیچ کامێرایەکی جێگری ناو شارو لە ڕێگاکانی دەرەوە تا ئێستا کاری پێنەکراوە".