گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆمەڵێک ڕێکارى ’ئازاربەخش’ بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە بودجەى 2021

2020.12.17 - 13:35
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵێک ڕێکارى ’ئازاربەخش’ بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە بودجەى 2021

ناس کورد-

حکومەتى عێراق لە رەشنووسى بودجەى فیدراڵیدا بۆ ساڵى 2021، کۆمەڵێک ڕێکارى نوێى پێشنیارکردووە کە بەهۆیەوە دەرماڵەى فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى رەشنووسى بودجەى فیدراڵى 2021 کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە داهاتى عێراق بە 91 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و رێژەى کورتهێنان بە 58 تریلیۆن دینار. 

 

هەر بەگوێرەى ئەم رەشنوسە حکومەت نرخى دۆلار لە بانکى ناوەندیی بەرزدەکاتەوە بۆ 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک. 

 

هاوکات لەرەشنووسى بودجەکەدا ژمارەى فەرمانبەرانى عێراق بە 3 ملیۆن و250 هەزار خەمڵێنراوە و لەنێویاندا فەرمانبەرانى هەرێم بە 682 هەزار.

 

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ٤١ تریلیۆن و نیو دینار بۆ موچەیە و شەش تریلیۆن بۆ موچەى ترە و خانەنشینان 20 تریلیۆن و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى 9,6 تریلیۆن و سوى قەرز 4,6 تریلیۆن و بژاردنى قەرزى دەرەکى 6,8 تریلیۆن دینار.

 

بەگوێرەى پڕۆژەکە کەمکردنەوەى دەرماڵەى سەرجەم فەرمانبەرانى حکومەت دەگرێتەوە ناوەندى و خۆجێى بەپێى ریژەى دیاریکراو بۆ هەر فەرمانبەرێک بەم جۆرەى خوارەوە:  

 

مەترسى لە %50، میواندارى لە %20، دەرماڵەى هەڵاواردە %20، خۆراک لە %33، بڕوانامە لە %50،

مەقتوعە لە %40، دەرماڵەى تایبەت لە % 60، خزمەتى زانکۆیى لە %60.

 

هەر لە پڕۆژەکەدا پێشنیارى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین لە450 بۆ 540 دینار بۆ هەر لیترێک کراوە.

 

بەگوێرەى رەشنوسى بودجەى فیدراڵى 2021 داهاتى عێراق بە 91 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و رێژەى کورتهێنان بە 58 تریلیۆن دینار.  

 

هەر بەگوێرەى ئەم رەشنوسە حکومەت نرخى دۆلار لە بانکى ناوەندیی بەرزدەکاتەوە بۆ 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.  

 

بەگوێرەى سەرچاوەکان ئەم رەشنوسە هێشتا بەراییە و قابیلى گفتوگۆکردنە و پەسەند نەکراوە و رەخنە لەوە گیراوە کە ئەو هەنگاوە کارى بانکى ناوەندییە بەڵام حکومەت پیشنیارى کردووە . 

 

هاوکات سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار کۆبوونەوەیەکى بەپەلە ئەنجام دەدات. 

 

  لە راگەیەندراوێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (17ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار و ڕەشنووسى یاسایى بودجەى ساڵى 2021ى عێراق سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لیژنەکە کۆبوونەوەیەکى بەپەلە دەکات. 

 

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە حکومەتى عێراق لە رەشنووسى بودجەى فیدراڵیدا بۆ ساڵى 2021، نرخێکى نوێى بۆ بەهاى دۆلار پیشنیار کردووە و بەگوێرەى ئەو رەشنوسە بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى دەگاتە 145 هەزار دینارى عێراقى.