گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى عێراق نرخێکى نوێى فەرمى بۆ دۆلار پێشنیار کرد

2020.12.17 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق نرخێکى نوێى فەرمى بۆ دۆلار پێشنیار کرد

ناس کورد-

حکومەتى عێراق لە رەشنووسى بودجەى فیدراڵیدا بۆ ساڵى 2021، نرخێکى نوێى بۆ بەهاى دۆلار پیشنیار کردووە و بەگوێرەى ئەو رەشنوسە بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى دەگاتە 145 هەزار دینارى عێراقى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى رەشنووسى بودجەى فیدراڵى 2021 کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە داهاتى عێراق بە 91 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و رێژەى کورتهێنان بە 58 تریلیۆن دینار.

 

هەر بەگوێرەى ئەم رەشنوسە حکومەت نرخى دۆلار لە بانکى ناوەندیی بەرزدەکاتەوە بۆ 145 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

 

بەگوێرەى سەرچاوەکان ئەم رەشنوسە هێشتا بەراییە و قابیلى هەمواركردنەو پەسەند نەکراوە.