گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى عێراق دۆسیەیەکى گفتوگۆى کازمى و ئەردۆغان لەبارەى پەکەکە ئاشکرا دەکات 

2020.12.17 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى عێراق دۆسیەیەکى گفتوگۆى کازمى و ئەردۆغان لەبارەى پەکەکە ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بەسەرۆکایەتى شاندێک سەرۆک وەزیرانى عێراق دەگاتە تورکیا و بەگوێرەى پەرلەمانتارێکى عێراقیش لەگرنگترین ئەو دۆسییانەى لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لەنێوان هەردوولادا تاوتوێ دەکرێن فراوانکردنى پەیوەندییە ئابورییەکان و هەڵوەشاندنەوەى ڤیزا و سنوردانان بۆ چالاکیەکانى پەکەکەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردوە، شێرکۆ میروەیس ئەندامى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەپەرلەمانى عێراق (17ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، لەدیارترین ئەو دۆسییانەى کە لەسەردانەکەى مستەفا کازمیدا بۆ تورکیا دەخرێنە ڕوو بۆ بەرژەوەندى هەردوو وڵات هەڵوەشاندنەوەى ڤیزاى نێوان عێراق و تورکیا و هەروەها پتەو کردنى پەیوەندییە بازرگانییەکان و دۆسییەکانى ئاو و ئاسایشە.

 

لەسەر دۆسیەى پەکەکەش، محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمان بەڕۆژنامەکەى وتووە، دەستور ڕێگا نادات بەهیچ جۆرە چەکدارێک لەناو وڵاتدا، بێ مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتى عێراق و پەنابەرى سیاسى پێشوازى لێدەکرێت بەمەرجێک چەکى پێنەبێت و بۆ پەکەکەش ئەوان هاریکارن لەگەڵ تورکیادا بۆ ڕاگرتنى چالاکیەکانیان و سنوردانان بۆیان.

 

پێشتریش وەکو ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ تورکیا، فوئاد حوسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق گەیشتە ئەو وڵاتە.

 

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیشدا لەگەڵ هاوتا تورکیەکەیدا، فوئاد حوسێن وتى "تاوتوێى گەڕانەوەیان کردووە بۆ ڕێککەوتنى ساڵى 2009 بۆئەوەى ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانى عێراقى بۆ تورکیا هەڵبگیردرێت هەروەها گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتى جێبەجێکردنى ڕێکەوتنى شنگال کردووە لەگەڵ ئەو هەنگاوانە کە پێویستە بنرێن".