گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بە ژمارە؛کۆى ئەو موچانەى ئەمساڵ حکومەتى هەرێم داویەتى بە فەرمانبەران

2020.12.17 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
بە ژمارە؛کۆى ئەو موچانەى ئەمساڵ حکومەتى هەرێم داویەتى بە فەرمانبەران

ناس کورد-

ناوەندێکى ئەکادیمى لەهەرێمى کوردستان کۆى ئەو موچەیەى کە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بۆ ئەمساڵ دراوەتە فەرمانبەران بەژمارە ئاشکرا کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینویەتى، ئاراس خۆشناو سەرۆکى ناوەندى زانیارى و توێژینەوە ستراتیژییەکان لەکوردستان (16ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم بۆ ئەمساڵ هەشت موچەى خەرج کردووە، پێنج موچەى بەتەواوى و دوو موچەى بەلێبڕینى 21% و موچەیەکى تریش بە لێبڕینى 18%.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، سێ موچەى ترى ساڵى 2019 نەدراوە و بۆ ئەمساڵیش پێنج موچەى لەگەردندا ماوەتەوە.

 

خۆشناو ڕونیشیکردەوە، حکومەتى فیدراڵى بۆ ئەو موچانە تریلیۆنێک و 946 ملیارى ڕەوانەى هەرێم کردووە و بە پێنج گوژمە لەنێوان 453 ملیار دینار و 320 ملیار دیناردا بووە و حکومەتى هەرێمیش چوار تریلیۆن و 661 ملیار دینارى دابینکردووە و کۆى هەموو ئەو پارانەى کە لەو ماوەیەدا حکومەتى هەرێم دابینى کردووە گەیشتووەتە شەش تریلیۆن و 607 ملیار دینار.