ناس کورد-
نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆک وەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆک وەزیرانى عێراق کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (17ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەچوارچێوەى سەردانێکى فەرمى بۆ تورکیا مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەیاوەرى شاندێکى حکومى بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەسەردانەکەدا کازمى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانى تورکیا کۆدەبێتەوە و تاوتوێى هەماهەنگى نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکەن و چەند دۆسیە و بابەتێکى جێگا بایەخى هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.