گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

كچەكەی قاسم سلێمانی ساتی بیستنى هەواڵی كوژرانی باوكی دەگێڕێتەوە [ڤیدیۆ]

2020.12.17 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
كچەكەی قاسم سلێمانی ساتی بیستنى هەواڵی كوژرانی باوكی دەگێڕێتەوە [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

کچەکەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێران، لەمیانەی ديدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، پێش کوشتنی باوکی بەچەند کاتژمێرێک بە تەلەفون قسەی لەگەڵدا کردووە و بەهۆی ئەوەی باوکی ئەو تیرۆریستانەی لەناودەبرد کە ئەمەریکا دروستی کردوون، بۆیە کوژراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زەینەب قاسم سلێمانی، لەدیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ڕوسیا توودەی" کە "ناس کورد"بەدواداچوونی بۆ کردووە ، ( 16ی کانوونی یەکەمی 2020)، ڕایگەیاند "باوکم شەڕی داعش و قاعیدەی دەکرد لە عێراق و سوریا، بەڵام ئەمەریکا نەیدەویست ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بێت".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، پێش چەند کاتژمێرێک لە کوشتنی باوکی بە تەلەفون قسەی لەگەڵدا کردووە و دواتریش چووە بۆ ماڵی خوشکەکەی.

 

زەینەب باسی لەوەش کردووە، لە تیلیگرام بەچاوی خۆی ئەو ڤیدیۆیەی بینیوە کە تێیدا فڕۆکەکانی ئەمەریکا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیان لەنزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆردومانکردووە،  بۆیە دوای بینینی ڤیدیۆکە هەستی بە شتێکی خراپ کردووە، خەریکبووە دڵی لە سینەیدا بێتە دەرەوە.

 

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا، زەینەب دەڵێت "لەدوای کاتێکی کەم لە ڕووداوەکە یەکێک لە هاوڕێیەکانمان پەیوەندی پێوەکردم و هەواڵی باوکمی پرسی ئاخۆ سەلامەتە یان نا؟، بەوپێیەی ئەو لە هەواڵەکاندا ئەوەی بیستووە کە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە بۆردوومانکراون، قاسم سلێمانی تێدابوو، منیش پێم وت، باوکم لە ماڵەوەیە و لە ژورەکەی خۆیدا خەوتووە".

 

زەینەب دەشڵێت، تاوەکو کاتژمێر5:00 ی بەیانی دووەم ڕۆژ ئەو بەهیچ شێوەیەک باوەڕی بەو هەواڵانە نەکردووە کە دەڵێن باوکی کوژراوە".

 

زەینەب لە ستایشی کارەکانی باوکیدا ئەوەشی وتووە "لە یاریی شەڕی تیرۆریستان ئەو براوە بوو، تیرۆریستانی لەناوبرد، ئەوکاتەی شەهید کرا میوانی عێراقییەکان بوو، عێراقییەکان قاسم سولەیمانییان بانگهێشتکردبوو بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات".

 

 کچەکەی سلێمانی دەشڵێت "چۆن وێراتان فەرماندەیەکی فەرمیی وڵاتێک بکوژن کە لەسەر داوای عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بووە".

 

ئەمەریکا لە 3ی کانوونی دووەمی 2020 قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوشت.