گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

كازمی سەرۆكی بەرەی توركمانی لەگەڵ خۆی دەبات بۆ توركیا

2020.12.16 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی سەرۆكی بەرەی توركمانی لەگەڵ خۆی دەبات بۆ توركیا

ناس کورد-

بڕیارە ڕۆژى (پێنجشەممە، 17ى کانونى یەکەمى 2020) سەرۆک وەزیرانى عێراق بەیاوەرى شاندێکى باڵا بچێتە تورکیا و یەکێک لە ئەندامانى شاندەکەش ئەرشەد ساڵحى سەرۆکى بەرەى تورکمانییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەرشەد ساڵحى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، لە سەردانەکەى ڕۆژى (پێنجشەممە)دا بۆ تورکیا یاوەرى مستەفا کازمى سەرۆکى وەزیرانى عێراق دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بڕیارە لەسەردانەکەدا چەند دانیشتنێکى فەرمى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمارى تورکیا و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە بکرێت.

 

ساڵحى ئەوەشى ئاشکراکردوە، لە کۆبونەوەکاندا باس لە پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو وڵاتى دراوسێ و بەهێزکردنى پەیوەندیە هاوبەشەکان لە سەرجەم بوارەکاندا دەکرێت، بەتایبەتى  لە بوارەکانى وزە و ئاو و بەرەنگاربونەوەى تیرۆر.