گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکى پارتێک مەترسییەکى گەورە لەبارەى کوردەوە ئاشکرا دەکات 

2020.12.16 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى پارتێک مەترسییەکى گەورە لەبارەى کوردەوە ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

سەرۆکی پارتى ئازادی و دیموکراسى ئێزدییەکان (پادێ-PADÊ) ئاشکرای کرد، مەترسی گەورە هەیە شەڕی کورد کورد بەدەستی دەرەکی دروست ببێت و بۆ ئەوەش داوا دەکات کەسانی خاوەن بڕیاری هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە بدەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عومەر ساڵح ئیبراهیم، سەرۆکی پارتى ئازادی و دیموکراسیى ئێزدییەکان (پادێ-PADÊ) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (16ی کانونی یەکەمی 2020) رەتیکردەوە (یەپەگە) هیچ هێرشێکیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە ئەنجامدابێت و  رایگەیاند، هێزەکانی (یەپەگە) تەنها بەرگرییان لە خۆیان کردووەو ئەوان لە سنوری رۆژئاواو باشور پارێزگاری لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن، باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ دوای دوو کاتژمێر شەڕی قورس لەنێوان هەردوولا لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە و هیچ قوربانییەکیش لە شەڕەکە نەبووە.

 

سەبارەت بەدەرچوونی (یەپەگە) لە هەرێمی کوردستان وتی "بوونی سەدان بارەگای دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان تەنها خزمەتە بۆ بنەماڵەیەک نەک خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئێمە بۆ ڕێگری و پاراستنی خەڵکی کورد لەو شوێنانە نیشتەجێبووین و هیچ کاتیش نامانەوێت شەڕی کوردو کورد رووبدات.

 

مەترسییەکی ئاشکراکرد بەوەی، دەسەتی وڵاتانی دەرەکی لەناو کێشەکەیەو هەوڵ هەیە بۆ دروستبوونی شەڕی گەورەی کوردو کوردو بۆ ئەوەش داوایکرد، کەسانی خاوەن بڕیار هەرچی زووە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم گرژییانە بدەن.

 

سەرۆکی پارتى ئازادی و دیموکراسیى ئێزدییەکان (پادێ - PADÊ) جەختی لەوەشکردەوە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان پێشمەرگەو گەریلا نییەو ئێمە نامەنەوێت شەڕ ڕوبدات و ئامادەی گفتوگۆین تاوەکو دۆخی باشوری کوردستان نەکەوێتە مەترسییەوە.