گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەی بەکرێ گرتنی میوانخانەیەک بۆ هۆشیار زێباری داوایەک لە فوئاد حسێن دەکرێت

2020.12.16 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بەکرێ گرتنی میوانخانەیەک بۆ هۆشیار زێباری داوایەک لە فوئاد حسێن دەکرێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی نەسر لە پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی  نوسراوێکەوە داوا لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات ڕونکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی وەزارەتەکەی لە بە کرێ گرتنی میوانخانەیەک بۆ هۆشیار زێباری بدات، سەرەڕای ئەوەی کە ناوبراو لە ئێستادا هیچ پلە و پۆستێکی لە حکومەتی عێراقیدا نەماوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمال محەمەداوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێتی نەسری سەر بە حەیدەر عەبادی، لە نوسراوێکدا (16ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد " کەوتووە، لەژێر ناونیشانی (پرسیارێکی پەرلەمانی) داوای لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە بڕگەیەکی یاسایی بخاتەڕوو لەبارەی هۆکاری بەردەوامبونی وەزارەتەکەی لەبەکرێ گرتنی میوانخانەیەک بۆ هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق، کە لە ئێستادا ناوبراو هیچ پلە و پۆستێکی لە حکومەتی عێراقدا نییە".

 

لەنوسراوەکەدا، محەمەداوی ئاماژەى بەوە کردووە "میوانخانەکە لە بەرواری 17ی تەموزی 2014وە تاوەکو 17ی تەموزی 2017دا لەلایەن بەرپرسی پاسەوانەکانی هوشیار زێبارییەوە بەکارهێنراوە و لە 31ی کانونی یەکەمی 2018دا بڕی 192 ملیۆن و 335 هەزار دینار دراوە بەکرێی ئەو میوانخانەیە بەبێ ئەوەی گڕێبەستەکەی جارێکی تر نوێ بکرێتەوە". 

 

دەشڵێت "ئەوە لەکاتێکدایەکە ناوەڕۆکی گرێبەستەکە مەرجی ئەوەی تێدا جێگیر کراوە کە دەبێت ئەو بینایە تەنها بۆ ساڵیک بەکرێ بگیرێت".

 

محەمەداوی،داواشی لە وەزیری دەرەوەی عێراق کردووە لەماوەی 15 ڕۆژدا وەڵامی پرسیارەکەی بداتەوە، ئەوەش بە گوێرەی یاسای ژمارە (15)ی تایبەت بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.