ناس کورد-
وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بڕیارىدا بە دەستپێکردنەوەى سەردانى سزادراوان و ژوانی خێزانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى کە واژوى کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەس و کاری سزادراوان بۆ لای سزادراوان بە قۆناغ و ڕێککاری خۆپارێزی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکان".
بەگوێرەى نوسراوەکە، دەستپێکردنەوەی مۆڵەتی سزادراوان بەپێی یاساو ڕێنماییەکان و دەستپێکردنەوەی ژوانی خێزانی (خەلوەی شەرعی).