گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشداریی لە سەپاندنی کەرەنتینە و قەدەغەى گشتى دەدرێت 

2020.12.16 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداریی لە سەپاندنی کەرەنتینە و قەدەغەى گشتى دەدرێت 

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای لەهاووڵاتیان کرد زیاتر پابەندی ڕێکارەکانی بەرگرتن بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هۆشداریشدا لە ئەگەری سەپاندنی قەدەغەی گشتی لەکاتی بەرزبوونەوەی زیاتری حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق (16ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "وەرزی زستان دۆخێکی  گونجاوە بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای کۆرۆنا، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان لەم وەرزەدا زیاتر ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە نەخۆشییەکە جێبەجێ بکەن".

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هۆشداریشداوە لە ئەگەری سەپاندنی قەدەغەی گشتی یان نیمچە قەدەغە لەکاتی تۆمارکردنی حاڵەتی زیاتر بە نەخۆشییەکە هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان کە لە ئێستادا بەشێکیان ناچاربوون بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان پەنا بەرن بۆ داخستنی گشتی یان نیمچە داخستن.

 

ڕاگەیەندراوەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، کە دەبێت ناوەندەکانی خوێندن پابەندی تەواوی رێنماییەکانی لیژنەی تەندروستی وسەلامەتی گشتی بن بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەنێو خوێندکاراندا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق "نابێت هیچ جۆرە ئاهەنگێران و ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە یادی سەری ساڵی نوێ ئەنجام بدرێت، ئەوانەشی پێشێلى ئەو ڕێنماییانە دەکەن بەتوندی سزا دەدرێن".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "وەزارەتی تەندروستی داوای لە تیمەکانی وەزارەت کردووە بە چڕی چاودێریی شوێنە گشتییەکان، مۆڵەکان، خواردنگەکان و قاوەخانەکان بکەن و لەکاتی پابەندنەبوونیان بەڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت بە توندی سزا بدرێن".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لەعێراق بەڕێژەیەکی بەرچاو بە بەراورد بە مانگی ئایاری ڕابردوو دە هێندە کەمی کردووە".