گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانى حکومەتى عێراق لەبارەى پێکدادانەکانى پێشمەرگە و (یەپەگە) لە سەحێلا

2020.12.16 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى حکومەتى عێراق لەبارەى پێکدادانەکانى پێشمەرگە و (یەپەگە) لە سەحێلا

ناس کورد- 

ئەنجومەنى وزارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى عێراق سەرکۆنەى هێرشەکانى (یەپەگە) دەکات و ستایشى بەرپەرچدانەوەشى لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە کرد و داواى لە وەزارەتى دەرەوەش کرد ڕێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسینگەى ڕاگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیران دواى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وزارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى (16ى کانونى یەکەمى 2020)لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبونەوەکەدا باسى ئەو پێشێلکارییە مەترسیدارە کراوە کە کراوەتە سەر سنورەکانى عێراق لە ناوچەى سەحێلا - فیشخابورەوە کە گروپە چەکداریەکان لە خاکى سوریاوە هێرشیان کردوەتە سەر ئەو ناوچانەى هێزەکانى پاسەوانى هەرێمى کوردستان "پێشمەرگە" و هێزە عێراقیەکانى لێیە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو کارە بۆ دزەپێکردنى چەک و خەڵکە و ئەنجومەنەکە ستایشى ئازایەتى هێزەکانى پێشمەرگەى کردوە بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەو هێرشانە و هێزە چەکداریە فیدراڵیەکان پشتیوانیان دەکەن.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە، سەرۆک وەزیران ڕێنمایى داوەتە وەزارەتى دەرەوە بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست لە ڕێگەى کەناڵە دبلۆماسیەکانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارەبونەوەى ئەو پێشێلکاریانە.