گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانێکى جیاواز لە بەغداوە لەبارەى ڕێککەوتنى هەرێم و فیدراڵ

2020.12.16 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى جیاواز لە بەغداوە لەبارەى ڕێککەوتنى هەرێم و فیدراڵ

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هەرێمى کوردستان سەرجەم داهاتەکەى ڕادەست نەکات یەک دینار نانێرین، داواش دەکات هەرێم وەفدێک بنێرێت بتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دواى کۆبونەوەى وەفدى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پەرلەمانى عێراق (16ى کانونى یەکەمى 2020)، حەسەن جەنابى و ژمارەیەک پەرلەمانتارى تر کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تیایدا جەنابى لە کۆنگرەکەدا وتى، پرسیارمان ئاڕاستەى بانکى ناوەندى کردوە سەبارەت بە داهاتى نەوتى هەرێم و ئەوان دەڵێن هیچ ئاگادارى نین و نازانن دەچێتە سەر حسابى چ بانکێک.

 

وتیىشى، شتێکى سادەمان بە وەفدى هەرێم وت ئەویش ئەوەیە "با یاساى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى دەرگاى چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان بێت لەنێوان ناوەند و هەرێم".

 

ئەو پەرلەمانتارە وتیشى، جگە لە ڕادەستکردنى نەوت و داهاتەکان ڕازى نابین و چاوەڕێى ئەوەین هەرێم وەفدێک بنێریت کە بتوانێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکات، ئامادەنین پاڵ بە کێشەکانەوە بنێین تا ڕۆژێک دێت کۆتاییان نەیەت، فەرمانبەرانى هەرێم وەک سەرجەم ناوچەکانى ترى عێراق بەرپرسیارێتى ئەخلاقى و یاسایى و نیشتمانییمانە و ڕازى نابین برسى بن و ئێمە گەلێکین نەهامەتیمان چەشتوە، پەرلەمانتار موسەنا ئەمین پێشنیارى کرد موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە ڕێگەى بایۆمەترییەوە ببەسترێتەوە بە حکومەتى فیدراڵى و زۆرینەى ئامادەبوان پێیان باشبوو، لە کۆتایدا پێویستە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.

 

لاى خۆشیەوە یوسف کەلابی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا وتى: ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە ئەوەیە کە یەک دینار نانێردرێت بۆ هەرێم لەمەودوا ئەگەر بە تەواوەتى پابەند نەبێت و سەرجەم داهاتەکەى ڕادەست نەکات و ڕێگەش بە هیچ ڕێککەوتنێک نادرێت بەبێ ڕەزامەندى پەرلەمان.