ناس کورد-
پارێزگارى سلێمانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە باوەڕ و کار و ئومێدیان ئازادکردنى سەرجەم راگیراوەکانى خۆپیشاندانەکانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لە میانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێک لە پەیجى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (16ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بەوە کرد، بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی نه‌مری خۆپیشاندانه‌كان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان؛ سبه‌ینێ؛ به‌ڕه‌سمیی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی و سه‌ر ته‌لاری پارێزگای سلێمانی و ته‌واوی یه‌كه كارگێڕیی و داموده‌زگاكاندا؛ هه‌ڵده‌كه‌ین و به‌بێده‌نگیی ده‌وه‌ستین.
لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەیدا پارێزگارى سلێمانى هیواى ئەوە دەخوازێت کە خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان و به‌تایبه‌تیی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كانی كانون به خۆپیشانده‌رو هێزه‌كانی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌وه، هانده‌ریان بن بۆ یه‌كڕزیی و به‌مه‌ده‌نیی و هێمنیی و ئاشتییانه گوزارشتكردن له داوا ڕاست و خواسته ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه.
داواش دەکات ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دوربن له به‌كارهێنانی هێزو توندوتیژیی و به‌ریه‌ككه‌وتن، دامه‌زراوه گشتیی و تایبه‌ته‌كان پارێزراوبن له هه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ململانێیه‌ك.
هۆشدارى ئەوەش دەدات، به‌هۆی خراپ ئیداره‌دان و ناشه‌فافییه‌ت و جیاكاریی و بێدادیی و په‌رێزپارێزیی و پاوانخوازیی و نه‌بونی لێپرسینه‌وه‌و لاوازكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوریی و ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه؛ به‌هۆی زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكپارێزانه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه، به‌هۆی زاڵكردنی حیزبڕانیی به‌سه‌ر حوكمڕانیدا؛ ژیان و بژێوی هاووڵاتیان و داهات و ئابوریی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك و مه‌ترسیی و كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان، به‌جۆرێك كه ئارامیی تاك و ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تیشیان شێواندووه.
داواش لە لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی ئیتیحادیی و به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات؛ به‌زوترین كات و كردارییانه وه‌ڵامی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و خۆپیشانده‌رانیش بده‌نه‌وه‌و، هه‌موو لایه‌ك هاوكارو پشتیوان و به‌شداربن له كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.