گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى دەدات

پەیامێکى توند لە سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە دژ بە (یەپەگە)

2020.12.16 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکى توند لە سەرۆکى حکومەتى هەرێمەوە دژ بە (یەپەگە)

ناس کورد-

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى توندى دژ بە (یەپەگە) بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشدارى ئەوەى دا کە جارێکى تر هێزەکانى (یەپەگە) هێرش نەکاتە سەر بنکەکانى هێزەکانى پێشمەرگە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەیدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (16ى کانونى یەکەمى 2020) سەرکۆنەى هەوڵى هاتنە ناو خاکى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى نایاسایى لەلایەن هێزێکى (یەپەگە) دەکات و بە پێشێلکردنێکى ئاشکرا و یاسایى خاکى هەرێمى کوردستان و دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى دەزانێت.

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

 

پەیامێک لە  سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هێرشی یەپەگە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە

 

شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا.

 

دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و ، هێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و  هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند.

 

من بە تووندترین شێوە، ئەم هێرشە  شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

داوا لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان  دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.

 

ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو ڕۆژێک ، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

2020/12/16