ناس کورد-
ژنان زۆر گلەیی لە پیاوان دەکەن جا ئەگەر ئەو پیاوە مێرد بێت یان برا یاخود هاوڕێ و کەسى نزیک بەوەى بە باشی و ئاگاییەوە گوێیان بۆ ناگرن کاتێک قسە دەکەن، بەپێى توێژینەوەکانیش ئەوە پەیوەندى بە مێشکى پیاوانەوە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕى بڕایت سایدى ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، بەپێى توێژینەوەکان ئەو ڕاستیە دەرکەوتووە مێشکى پیاو بەئاسانى ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ دەنگى ژناندا بکات و بەئاسانى لێ تێبگات لەوەى دەیەوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دەکرێت ئەو پڕۆسەیە بەوە ڕاڤە بکرێت پیاو بەهرەى تێگەیشتن لەدەنگى ژنانى کەمە.
کاریگەرى دەنگى ژن بۆ سەر مێشکى پیاو
بەپێى توێژینەوەکان مێشکى پیاوان بەشێوازى جیاجیا کارلێک لەگەڵ دەنگى ژناندا دەکات، کاتێک پیاوێک دەنگى ژنێک دەبیستێت، ناچار دەبێت هەوڵێکى زیاتر بدات بۆ گوێگرتنى زۆرتر لەو هەوڵانەى کە پێویستى پێیەتى بۆ گوێگرتن لەدەنگى پیاوێک، ئەوەش بەو واتایە دێت ئەوانەى ژنان دەیڵێن پیاوان بە ئاستەمتر لیێ تێدەگەن.
دەنگى ژنان کەمتر زاڵترە
دەنگە ژێیەکانی قوڕگ ڕۆڵى زۆرى هەیە، دەنگى ژنان ناسک و تیژیشە بەپێى توێژینەوەکان، ئەوەش واى کردووە کەمتر جدى بێت، ئەوەیە یەکێکە لەهۆکارەکان ئاستەم تێگەیشتنەکە.
دەنگى ژنان ئاڵۆزترە
جیاوازى لەنێوان دەنگى ژنان و پیاواندا زۆرە، کاتێک ژنان قسە دەکەن تۆنى دەنگیان لەپیاوان زیاترە، ئەمەش کاریگەرى بۆ سەر گۆڕینى تۆنە دەنگیەکان بەشێوەیەکى بەردەوام هەیە، ئەوەش وادەکات مێشکى پیاو بەئاسانى تێنەگات ژنان چیاندەوێت.
ئایا ژنان لەپیاوان زیاتر دەدوێن؟
ماڵپەڕەکە پەندێکى پیشنینان باس دەکەن کە گوایە ژنان زیاتر لەپیاوان قسە دەکەن، ئەوە ڕاستیەکى زانستى نییە بەڵکو ڕێژەیەکە نزیکە لەیەکەوە، بەپێى توێژینەوەکان هەندێ جار پیاوان زیاتر لەژنان قسە دەکەن.