گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەکە ببینە

لە بەرامبەر بەکارهێنانی شۆستەکان حکومەتی هەرێم پارە وەردەگرێت

2020.12.16 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەرامبەر بەکارهێنانی شۆستەکان حکومەتی هەرێم پارە وەردەگرێت

ناس کورد - کاروان مەحمود 

وەزارەتی شارەوانی بڕیاری داوە لەمەودوا کرێ لەو دوکان ومارکێت و مۆڵ و چێشتخانەکان وەربگرێت لەبەرامبەر بەکارهێنانی شۆستە بارزگانییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دراوەو ڕەوانەی سەرۆکایەتی شارەوانی لە پارێزگاکان کراوە و وێنەیەکی نوسراوەکە دەست "ناس کورد" کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو شەقامانەی لەسەر شۆستە بازرگانییەکانن و لەلایەن مارکێت، مۆڵ، کافتریا، چێشتخانە و.. هتد بەکاردەهێنرێت سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکان بکەن و ئەو مافی بەکارهێنانە لەبەرامبەر پێدانی کرێ بە شارەوانی بکرێتە فەرمی و ساڵانە نوێ بکرێتەوە.

 

لەوبارەیەوە کوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (16ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، نوسراوەکە فەرمییەو ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر کراوەو ئەوەش بەشێکە لە پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ تاوەکو لەو قەیران و نەبوونی مووچەیە ڕزگاری ببێت.

 

باسی لەوەشکرد، دەمێکە بڕیارەکە بوونی هەیە بەڵام تازە جێبەجێ دەکرێت و کرێی شوینەکانیش لەلایەن شارەوانییەکانەوە دیاری دەکرێت.

 

me_ga.php?id=1840me_ga.php?id=1841