ناس کورد-
نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەرزترین ئاستى لەم هەفتەیەدا تۆمار کردوووە و وەبەرهێنەرانیش چاوەڕوانى بڕیارێکى نوێ بانکى ناوەندى ئەمەریکا دەکەن بۆ دیاریکردنى سوودى نرخەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکى تر لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا، نرخى کڕین و فرۆشتن بە زێڕ بەڕێژەى 0.1 % هەڵکشاو و بەوەش نرخى ئۆنسەیەک گەیشتە 1854.51 دۆلار.
لاى خۆشیەوە کایل ڕوادا، توێژەر لە کۆمپانیاى (ئاى جى مارکێت بۆ ڕاوێژکارى) ڕاگەیاندووە، لەگەڵ هەر بەرەوپێشچوونێک کە سەرچاوەکەى هاندانى ئەمەریکا بێت بازاڕ دەبوژێتەوە بەتایبەتى لەڕێکەوتنى هەردوو حزبى کۆمارى و دیموکراتەکان و پێشبینى هەڵشکانى نرخى زێرێش دەکرێت.
وەبەرهێنانى ئەمەریکاش چاویان لەڕاگەیاندنى سیاسەتى ئەمساڵە لەلایەن ئەنجومەنى یەدەگى فیدراڵیەوە (بانکى ناوەندى ئەمەریکا) کە بڕیارە ئەمڕۆ ڕایبگەیەنێت و بەوەش پێشبینى دەکرێت ئەنجومەنەکە نرخەکانى سوود لەسفردا ڕابگرێت.
ئەوەى نرخەکانى ئاڵتۆنى خاو کردەوە، ئامادەباشییەکانە بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بۆ ئەو ڤاکسینەى دژە کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیاى مۆێرناوە پێشخراوە و وابڕیارە لەم هەفتەیەدا مۆڵەتەکە بەدەستبهێنێت.