گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەمچەماڵ بنکەیەکی پۆلیس کرایەوە بۆ لابردنی زیادەڕۆیی

2020.12.16 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
لە چەمچەماڵ بنکەیەکی پۆلیس کرایەوە بۆ لابردنی زیادەڕۆیی

ناس کورد-
بنکەی پۆلیسی شارەوانی لە قەزای چەمچەماڵ کرایەوە و باس لەوەشکراوە کاری ئەم بنکەیە ڕێکخستنی بازاڕ و نەهێشتنی زیادەڕۆییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەمال لە پەیجی خۆی لە (فەیسبووک) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (16 کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری بەشێک لەفەرمانگەکان بنکەی پۆلیسی شارەوانی لە قەزای چەمچەماڵ کرایەوەو کردنەوەی ئەم بنکەیەش لەسەر داوای قائیمقامی چەمچەماڵ و دوای سەردانی شاندێکی وەزارەتی ناوخۆ بەنوسراوی ژمارەی 15520 لە 4ی تشرینی یەکەمی 2020 بڕیاری کردنەوەی دراوەو دواتر لە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ شوێنیان بۆ دابینکراو بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ میلاکی پێویستیان بۆ دابینکرد."


لەبارەی کاری بنکەی پۆلیسی شارەوانی چەمچەماڵ ئەوە باس کراوە، "ئەم بنکەیە ئەرکی ڕێکخستنی بازاڕ و نەهێشتنی زیادەڕۆییە و لەمڕۆوە دەست بەکاربوون و قائیمقامی چەمچەماڵیش داوای لە ئەفسەران و کارمەندانی بنکەکە کرد ئەرکی خۆیان بەڕێکوپێکی جێبەجێ بکەن و ئیدارەش هاوکار و پشتیوانیان دەبێت".