ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کورسستان بڕیاری دا بە داشکاندنی کرێی خوێندنی هەموو قوتابیانی (قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە - ناحکومی بۆ وەرزی یەکەمی (نیوەی ساڵ).
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە کە واژۆی ئالان حەمە سەعیدی وەزیری پێوەیە و کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (16ی کانونی یەکەمی 2020)، کرێی قوتابخانە و پەیمانگاکانی (لۆکاڵی) بە ڕێژەی 25%ی کرێی خوێندنی وەرزی یەکەم کەم دەکرێتەوە.
دەشڵێت، کرێی قوتابخانە نیودەوڵەتییەکان بەڕێژەی 15% کرێی خوێندن کەم دەکەنەوە.