گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنێک لە کەنیسەیەکی عەنکاوە

2020.12.16 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەى کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنێک لە کەنیسەیەکی عەنکاوە

ناس کورد-

نوێنەرانی ئەبرشییە کلدانییەکان لە هەولێر ڕایگەیاند، چەند ڕێکارێکی پێویست گیراونەتەبەر لەبارەى تۆمەتەکانی بوونی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی لە یەکێک لە کەنیسەکانی شارۆچکەی عەنکاوە لەلایەن یەکێک لە قەشەکانەوە بۆسەر منداڵێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشار مەتە وەردە، سەرۆکى نوێنەرانی ئەبرشییە کلدانییەکانی لە هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (16ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "خاتوو جوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە یەکێک لە قەشەکان گێچەڵی سێکسی پێکردووە کاتێک منداڵ بووە."


کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "خاتوو جوان سکاڵاکەى هێناوەتە لای ئێمە و دەستبەجێ ڕێکارە یاساییەکانمان لەدژی ئەو قەشەیە دەستپێکردووە، نەک بەهۆی ئەوەى باوەڕمان بە تۆمەتەکە هەیە، بەڵکو بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای کەنیسە لەوبارەیەوە."

بەشار مەتە وەردە جەختیشی کردەوە کە "ئەو قەشەیە لە خزمەت ڕاگیراوە و هەموو دەسەڵاتەکانی لێسەنراوەتەوە تاوەکو بە تەواوەتی دۆسییەکەى بە لایەکدا دەکەوێت."

 

زیاتر بخوێنەوە: ژنێک لە عەنکاوەی هەولێر وردەکاریی ’’دەستدرێژیکردنەسەرى لەلایەن قەشەیەکەوە ئاشکرادەکات


باسی لەوەشکردووە کە "چەند لیژنەیەکی تایبەتمەند لە دادوەری، پزیشکی دەرونی و پارێزەری یاسا پێکهێنراون و دۆسییەکەى نێردراوە بۆ کۆمەڵەی "العقيدة والإيمان" لە ڤاتیکان بەوپێیەی کە لایەنێکی تایبەتمەندە بەو بوارانە."



جەختیشی کردووەتەوە کە "کەنیسە هەرگیز ئەو بابەت و هەڵسوکەوتانەی پشتگوێ نەخستووە و بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوون نییە بۆ ئەو کارانە، بەڵام سەروەری یاسایان دەوێت بۆ هەموو لایەک."



لە کۆتاییدا داوای لە هەمووان کردووە "ئارام بگرن و هیچ بڕیارێکی پێشوەختە نەدەن و دوربکەونەوە لە لێدوانی جۆراوجۆر و نەشیاو، دەبێت هەمووان چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان بکەن کە لە سەرەوە باس کراوە."

 

ژنێکی کریستیان کە دانیشتووی شارۆچکەی عەنکاوەیە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کاتێک منداڵ بووە و تەمەنی 11 ساڵان بووە، قەشەیەک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەری و دەشڵێت، سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵا وچەندین دانیشتنی دادگا، بەڵام تائێستا قەشەکە سزا نەدراوە.  

  

جوان ئۆغەنایە کە ژنیکی کریستیانە ودانیشتووی عەنکاوەلە هەولێر، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بە زمانی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە (14ی کانوونی یەکەمی 2020) و" ناس کورد"بە داواداچوونی بۆکردووە ، تۆمەت ئاڕاستەی قەشەیەک دەکات و دەڵێت، "کاتێک منداڵ بووە و لە تەمەنی 11 ساڵی لە دوای رێوڕەسمێکی ئایینی قەشەکە جیای کردووەتەوە وکاتێک هەردووکیان بە تەنیا بوون بە شێوەیەکی نەشیاو دەستیلێداوم و قسەی سێکسی لەگەڵدا کردووم".  


ژنە کریستیانەکە لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "ئەوکاتە منداڵ بووە و نەیزانیوە چی روویداوە، بەڵام ئەو هەستە نامۆیە و لەگەڵیدا بەردەوام بووە، تاوەکو دوایی بەهۆی کارەکەوە رووە جیاوازەکانی ئەو ڕووداوەی بۆ دەرکەوتووە زانیویەتی کە ئەوەی روویداوە دەستدرێژیی سێکسی بووە".