گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’تا ڕێککەوتن’’

ڕۆژنامەی سەباحی حکومەتی عێراق: شاندی هەرێم لەترسی خۆپیشاندان ناگەڕێنەوە هەولێر

2020.12.16 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی سەباحی حکومەتی عێراق: شاندی هەرێم لەترسی خۆپیشاندان ناگەڕێنەوە هەولێر

ناس کورد-

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى حکومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، لێدوانەکانى قوباد تاڵەبانى لەسەر پرسى ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا ترسێکى زۆرى پێوە دیارە بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان لە سلێمانیدا و ئەوەش پاڵى بە شاندەکەوە ناوە بەبێ ڕێککەوتن نەگەڕێنەوە هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتەکەیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (16ى کانوونى یەکەمى 2020) بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕۆژنامەکە دەڵێت، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە "هاتوون بۆ بەغدا بۆ ئەوەى یاسایى قەرزەکان جێبەجێبکەن و جەخت لەسەر ڕادەستکردنى تەواوى داهاتى نەوتى و نانەوتى هەرێم بە حکومەتی فیدراڵ بکەنەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

me_ga.php?id=1837

ڕۆژنامەکە لە زارى دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان دەڵێت، "ئەگەر شاندەکەى حکومەت لە ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا شکست بهێنێت ئەوا جارێکى تر خۆپیشاندانەکانى سلێمانى دەستپێدەکاتەوە".

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، "دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان بە گوڕتینێکى ترەوە لە سلێمانى ئەگەرێکە و ژمارەیەک لە چالاکانى خۆپیشاندانەکان دەرفەتێکى تریان بە حکومەتداوە بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنەکە شکست بهێنێت یاخود حکومەتى هەرێم ڕادەستکردنى داهات بە حکومەتى فیدراڵ دوابخات، ئەوا خۆپیشاندانەکان بەهێزتر دەستپێدەکەنەوە."

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی 46 کاتژمێر دانوستانی چڕی نێوان هەرێم و بەغدا

 

قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و شکستی نەهێناوە، چاوەڕوانى بەغدان وەڵامیان بداتەوە لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە بەرامبەر ڕادەستکردنى داهات و نەوت.  

  

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت کە هاوکات سەرۆکى شاندى هەرێمە لە بەغدا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (14ی کانونی یەکەمی 2020) وتى، "پابەندبونمان بە یاساى قەرز نیشانداوە، بۆ ڕادەستکردنى نەوت و داهات".  

  

وتیشى، "ئێستا چاوەڕوانى وەڵامى بەغداین کە پێمان بڵێت بەرامبەر ئەوە پشکى هەرێم چەند دەبێت".  

 

قوباد تاڵەبانى جەختیکردەوە کە "دانوستانەکان بەردەوامن و شکستى نەهێناوە، لە بەغداش دەمێننەوە تا دەگەن بە ڕێککەوتن."  


باسى لەوەشکرد، دۆخى سیاسی لە عێراق ئاڵۆزە بۆیە فشارێک هەیە لەسەر لایەنە سیاسییەکان لەو بارەیەوە و پرسەکە کە خۆى ئاڵۆزە ئاڵۆزتر کراوە.