گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببێنە

ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای ڕانیە-دوکان چوار برینداری لێکەوتەوە

2020.12.15 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای ڕانیە-دوکان چوار برینداری لێکەوتەوە

ناس کورد-

ئەمشەو لەسەر ڕێگای ڕانیە-دوکان ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕوویدا و بەهۆی چوار کەس بریندار بوون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەرین لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو (15ی کانونی یەکەمی 2020) ڕووداوێکی هاتوچۆی لەسەر شەقامی سەرەکی ڕانیە-دوکان ڕوویدا، "ئۆتۆمبێلێکی جێب لاریدۆ خۆی کێشا بوو بە بەربەستێکی گڵ لەسەر شەقام."

 

دەشڵێت، "بەداخەوە شۆفێرەکە و سێ سەرنشین بەهۆی ڕووداوەکە بریندار بوون."

 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند، "هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە تیرڕەویی بووە، شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەى بدات چونکە باش ئاگاداری سەر شەقام نەبووە."

 

Image may contain: carImage may contain: night and outdoorImage may contain: car and outdoor