گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێک: هەر نەخۆشێک توانای کڕینی دەرمانی نیە وەسڵی کڕینی دەرمانەکەم بۆ بێنێت

2019.05.18 - 20:37
پەرلەمانتارێک: هەر نەخۆشێک توانای کڕینی دەرمانی نیە وەسڵی کڕینی دەرمانەکەم بۆ بێنێت
ناس کورد- شایان عەسکەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەهۆى کەمبوونەوەى دەرمان لە نەخۆشخانەى نانەکەلی، هەر نەخۆشێک توانای کرینی دەرمانی نییە وەسڵەکەى بۆ ببات تاوەکو پارەى دەرمانەکەى بۆ بگەڕێنێتەوە. شایان عەسکەری کە هاوکات خۆی پزیشکی نەخۆشی شێرپەنجەیە لە نەخۆشخانەى نانەکەلی هەولێر لە پەڕەى خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتى، "دەرمان لە نەخۆشخانەکەدا کەمبووەتەوە، لە خزمەتی نەخۆشەکاندا دەبم و پارەکەی بۆ دەگەڕێنمەوە تا ئەو کاتەى کێشەى کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکە چارەسەر دەبێت."