گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکان کۆدەبێتەوە

2019.03.06 - 16:48
هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکان کۆدەبێتەوە

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و ئەندامی لیژنە هەمیشەییەکان هەڵببژێردرێت، هاوکات هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە پێشەنگی کارەکانی پەرلەمان دەبێت.

پێشەوا هەورامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاریینەکراوە و ئەوان پێش 48 کاتژمێر ئاگاداردەکرێنەوە لە بوونی کۆبوونەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد لە کۆبوونەوەی داهاتوودا ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، هەروەها پرسی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیش لە پێشەنگی کارەکانی پەرلەمان دەبێت.

سیروان بابان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەو بارەیەوە بۆ ناس کورد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەگەر هەیە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان ئەنجام نەدرت، "چونکە هێشتا لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئامادەکاریی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە."