گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مامۆستا عادل حەسەن چالاکی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ئازادکرا

2020.12.15 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
مامۆستا عادل حەسەن چالاکی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ئازادکرا

 ناس کورد-

دوای دەستگیرکردنی لە ڕۆژی هەینیی ڕابردووەوە، مامۆستا عادل حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی و چالاکی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی ئازادکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مامۆستا عادل حەسەن بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دوای ئەوەی هەینیی ڕابردوو لەم خۆپیشاندانەکانی سلێمانی دەستگیرکرام، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد کرام."

 

ناوبراو لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی شعرێکی مەحوی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت:

 

بەحەق هەر حەق، بەناحەق ناحەقم وتووە لە ڕۆژێ بووم

وەکوو مــەنسوور ئەگەر بیشمکوژن ناکەم لە حـەق لادەم!

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "سوپاس بۆ پەروەدگاری میهرەبانم، سوپاس بۆ هەموو ئەو برا و خزم و دۆست و هاوڕێیانەی بە وشەیەک بە سەردانێک، بە پۆستێک، کۆمێنتێک ڕۆڵیان هەبوو لە ڕزگاربوونمان لە زیندان، سوپاس بۆ هەموو ئازادیخوازان."