ناس کورد-
لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ئەنجامدانی کاری بەدڕەوشتی لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی، بەڕێوەبەری ئەوقاف ڕایگەیاند، مامۆستای ئەو مزگەوتە ڕاست ناکات و بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری نەکردوونەتەوە، دەشڵێت، سبەینێ مزگەوتەکە دادەخەن و سزای مامۆستا ئاینییەکەش دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2020، ماڵپەڕێک لەزاری ئیبراهیم عارف، کە پێشنوێژی مزگەوتێکە لەنزیک ناو بازاڕی شاری سلێمانییە بڵاویکردەوە، " تهوالێتی مزگهوتهكه لهلایهن ئهو ژنان و پیاوانهوه كه لهو سنورهدان بۆ كاری بهدهڕهوشتی و سێكس بهكار دههێنرێت و هەوڵیشیانداوە ڕێگری لەوکارە بکەن، بەڵام بێ سوود بووە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەوبارەیەوە، فەرەیدون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەو مامۆستا ئاینییە ڕاست ناکات و تاوەکو ئێستا ئەوقاف لە هیچ کارێکی لەو جۆرە ئاگادار نەکراوەتەوە تاوەکو بەدواداچوون بکەین."
وتیشی، "ئەگەر کارێکی لەو جۆرە بکرێت، ئەو مامۆستا ئاینییە دەبوو سەرەتا ئەوقاف و لایەنی پەیوەندیداری ئاگادار بکردایەتەوە، نەوەک لە میدیاکان باسی بکات و بڵاویبکاتەوە، بۆیە سبەینێ سزای مامۆستا ئاینییەکە دەدەین."
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ مزگەوتەکە دادەخەن و لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەکەن، بۆ ڕاست و دروستی و دەستکەوتنی زانیاری لەوبارەیەوە.