گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوای چەندین ساڵ تورکمانەکان وەزارەتێکیان لە عێراق وەرگرت

2020.12.15 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
دوای چەندین ساڵ تورکمانەکان وەزارەتێکیان لە عێراق وەرگرت

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق دەنگى دا بە هەیام نیعمەت مەحمود حەیدەرى وەک وەزیرى دەوڵەت، ئەوەش یەکەم پۆستى وەزارییە لەماوەى چەند ساڵى ڕابردودا تورکمانێک بەدەستى بهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بازنەى ڕاگەیاندنى پەرلەمانى عێراق (15ى کانونى یەکەمى 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندوە، لە دانیشتنى پەرلەماندا دەنگ بە خاتوو "هەیام نیعمەد مەحمود" وەک وەزیرى دەوڵەت دراوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، دواى دەنگدانەکەش ئەو وەزیرە سوێندى دەستوریى خواردووە.

 

پێشتر سەرچاوەیەکى پەرلەمانى بۆ ناس کوردی ئاشکراکردوو کە مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران سی ڤی هەیامی نیعمەت ناردوە بۆ پەرلەمان بەمەبەستى پێدانى متمانە و داواى کردبوو دانیشتنێک بۆ دەنگدان لەسەرى سازبکرێت.

 

130881931_240521307501920_6148810356757145939_n.jpg?_nc_cat=106&ccb=2&_nc_sid=ae9488&_nc_ohc=ILFP3ZrXsoMAX-jwMxp&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=6f0416c4edb8da3e625fee815ddc3d7b&oe=5FFF786B