ناس کورد-
بەگوێرەی نوسراوێکی دزەپێکراو لە وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە، مانگی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆزەری مۆدێل 2020 بە بەهای زیاتر لە 177 ملیۆن دینار بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ کڕدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوەکە کە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2020، واتە مانگی ڕابردوو لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەرکراوە، تیایدا هاتووە، "بڕیارماندا بە دابینکردنی بڕی 177 ملیۆن و 500 هەزار دینار، بۆ کۆمپانیای عیسام، بەرامبەر دابینکردنی دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندکرۆزەری مۆدێل 2020ی هەشت بستنی G*R بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ."
بەگوێرەی نوسراوەکەی وەزیری ناوخۆ، "پارەکە لەژێر ئەژماری ژمارە 614ی بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دابینکراوە و هەر ئۆتۆمبێلێکیان نرخەکەی 88 ملیۆن و 750 هەزار دینار بووە."