گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

وتەبێژی كازمی: هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای قەرزەکان

2020.12.15 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی كازمی: هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای قەرزەکان

ناس كورد-
حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای كورتهێنانی دارایی (قەرزەكان) كە یاسایەكە دەبێتە چەتر بۆ هەموو ڕێككەوتنەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە ناس كورد بینیویەتی (15ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 كێشە و قەیرانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

جەختی کردووەتەوە کە "نزيكبووینەتەوە لەوەى دانیشتنێکى تایبەتى ئەنجومەنى وەزیران سازبکەین بۆ تێپەڕاندنى پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى داهاتوو."

 

حەسەن نازم باسى لەوەشکرد، حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندە بە یاساى قەرزەوە و ئەو یاسایە چەترێکە کە دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم ڕێککەوتنەکان.